لیژنه‌ى کاری نوێنەرایەتی:رێنمایی نوێ هه‌یه‌ بۆ رێکخستنی هه‌ردوو دۆسییه‌ى کرێکارانی بیانی و وەبەرهێنان

ناوخۆ
  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وكۆچ وكۆچبه‌رانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كى نوێ هه‌یه‌ بۆ ڕێكخستنى هه‌ردوو دۆسییه‌ى كرێكارانى بیانى ووه‌به‌رهێنان.
    په‌رله‌مانتار حسێن عه‌ره‌ب ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ردوو دۆسییه‌ى كرێكارانى بیانى ووبه‌رهێنانى به‌شێكن له‌ڕێنماییه‌ نوێكان كه‌لیژنه‌ى كار كارى له‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كار وكاروباى كۆمه‌ڵایه‌تى"،وتیشى"هه‌ردوو دۆسییه‌كه‌ ڕۆڵیان ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان".
    عه‌ره‌ب وتیشى"چه‌ندین پێشنیار هه‌ن په‌یوه‌ستن به‌دۆسییه‌ى كرێكارانى بیانى وهه‌روه‌ها دۆسییه‌ى دامه‌زراندن"،ئاماژه‌یشى دا"چه‌ند بنه‌ما وڕێنمایی هه‌ن په‌یوه‌ستن به‌م دۆسییه‌ له‌لاى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ولیژنه‌ى كارى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ڕێگاگرتن له‌دۆسییه‌ى كرێكارانى بیانى ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجانى عێراق له‌ماوه‌كانى داهاتوودا".
    ڕایشیگه‌یاند"دۆسییه‌كى نوێیش هه‌یه‌ كه‌له‌پێشینه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروكاروباى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ وپه‌یوه‌سته‌ به‌كارى كۆمپانیاى به‌ره‌وپێشبه‌رى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى تایبه‌ت به‌ناوچه‌كانى پیشه‌سازى وبازاڕى كارى عێراقى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى كار ده‌ستى به‌م دۆسییه‌ كردووه‌،وچه‌ند ڕێوشوێنێك ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنى هه‌لى كار بۆ سه‌جه‌م سێكته‌ره‌كان له‌بازاڕى كارى عێراقى".