لیژنەی دارایی نوێنەرایەتی:داوامان لەحکومەت کردووە پاشەکشە بەیاسای کورتھێنان بکات ئەگەر توانای دەستەبەرکردنی مووچەی ھەبوو

ناوخۆ
  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،خوێندنه‌وه‌ بۆ داتا تایبه‌ته‌كانى یاساى كورتهێنانى دارایی ده‌كات،ئاماژه‌یشى دا،داواى له‌حكومه‌ت كردووه‌ پاشه‌كشه‌ به‌یاساى كورتهێنانى بكات ئه‌گه‌ر تواناى ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى هه‌بوو.
    په‌رله‌مانتار عه‌بدولهادى سه‌عداوى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی چاوى به‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى دارایی كه‌وتووه‌،وداواى هه‌موو داتا تایبه‌ته‌كانى یاساى كورتهێنانى دارایی كردووه‌،چونكه‌ جیاوازى هه‌یه‌ له‌نێوان ژماره‌كانى نێو یاساى كورتهێنان وداتاكانى لاى لیژنه‌كه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌ى دارایی ژماره‌یه‌ك ڕێكارى تاوتوێكردووه‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌قه‌رزه‌وه‌".
    سه‌عداوى وتیشى"لیژنه‌كه‌ نووسراوێك ئاڕاسته‌كردووه‌ وداوایه‌كى له‌حكومه‌ت كردووه‌ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ په‌نابردن بۆ قه‌رز وله‌سه‌ر ڕۆشنایی لێدوانى وته‌بێژى حكومه‌ت،كه‌ئاماژه‌ى به‌وه‌دا حكومه‌ت چه‌ند چاره‌سه‌رێكى هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت"،ئه‌وه‌یشى وت"لیژنه‌كه‌ داواى له‌حكومه‌ت كردووه‌ پاشه‌كشه‌ به‌یاساى كورتهێنانى دارایی بكات ئه‌گه‌ر تواناى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌بوو به‌پێى بژارده‌كان جگه‌ له‌قه‌رزكردن".
    ئاماژه‌یشى دا"به‌پێى ژماره‌كانى نێو یاساى قه‌رزكردن ئه‌وه‌ له‌داهاتوودا ده‌بێته‌ هۆى ئیفلاسكردنى حكومه‌ت".