شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی:لەپرۆسەی کیۆماڵکردنی خێلانیە چەند حەشارگەیەکی داعش دۆزراونەتەوە

ئەمنی
  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستیان به‌ئه‌ركى پشكنین وكیۆماڵكردنى گوندى خیلانییه‌ له‌شارۆچكه‌ى میقدادیه‌ كرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بریتیین له‌ فیرقه‌ى پێنج،وپۆلیسى دیاله‌،وحه‌شدى شه‌عبى،ئاماژه‌یشى دا"هێزه‌كان دوو حه‌شارگه‌یان له‌نێو تونێله‌كان دۆزیوه‌ته‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌ركى ئه‌ندازیارى ده‌ستیكرد به‌كردنه‌وه‌ى ڕێگاكان ولابردنى داره‌ سروشتی وقامیشه‌كان به‌مه‌به‌ستى بێبه‌شكردنى تیرۆرستانى داعش له‌دۆزینه‌وه‌ى په‌ناگه‌یه‌ك له‌ده‌وروبه‌رى میقدادیه‌ ،وڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش".