به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
لینه‌ى ژنان و خێزان و منداڵى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووى دیارى كرد بۆ ته‌واو كردنى یاساى رزگاربوانى ئێزیدى.
رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند" ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه داواكارییه‌كان به‌رده‌وامه بۆ په‌سه‌ند كردنى یاساى رزگاربوانى ئێزیدى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر كچانى ئێزیدى هات له ساڵى 2014 ئێجگار گه‌وره بوو"، جه‌ختیكرده‌وه " تاوه‌كو ئێستا كچانى ئێزیدى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى تیرۆرستانى داعشه".
وتیشى" یاساى رزگاربوانى ئیزیدیه‌كان زۆر گرنگه، و له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساكه كراوه، و له چاوه‌ڕوانى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مین"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" لیژنه‌ى هاوبه‌شمان هه‌یه له باره‌ى یاساكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ى شه‌هیدان و یاساى په‌رله‌مانیه‌وه".
رونیشیكرده‌وه" ئه‌گه‌ر رۆژى شه‌ممه دانیشتنى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا ئه‌وا ده‌نگ له سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌درێت له میان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م".
رێزان شێخ دلێر باسى له‌وه‌كرد" هه‌ندێك ناڕه‌زایه‌تى هه‌یه له لایه‌ن پێكهاته‌كانه‌وه له سه‌ر ناوى پرۆژه‌كه وه‌ك پێكهاته‌ى توركمان و مه‌سیح داواكارن كه ته‌نها ناوى رزگاربوانى لێبنرێت ،به‌ڵام لیژنه‌ى ژنان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ناوى رزگاربوانى كچانى ئێزیدى له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان زه‌ره‌رێكى زۆریان بینیوه".