وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێنمایی داده‌نێت بۆ ده‌وامی خوێندكارانی قوتابخانه‌ وزانكۆكان

ناوخۆ
  • 28-10-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدی
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پێشبینی زیادبوونێكی كه‌می توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد له‌ماوه‌ی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا مه‌ترسییه‌كان له‌گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا نییه‌ به‌ڵكو له‌پابه‌ندنه‌بوونه‌ به‌ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی،هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پێشوازیكردن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پێشبینیكراوی توشبووان له‌ماوه‌ی داهاتوودا.
    ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گشتی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێشبینی ده‌كرێت ڕێژه‌ی توشبووان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م زیادبكات،به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌دوو مانگی داهاتوودا،به‌ڵام ئه‌م زیادبوونه‌ هاوشێوه‌ی زیادبوونه‌كانی ئه‌وروپا نابێت".
    وتیشی"به‌شی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی پابه‌ندبوونی كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی،چونكه‌ عێراق ماوه‌یه‌ك له‌ماوه‌كان پابه‌ندبوونی هاوڵاتیانی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 60 بوو،كه‌چی له‌ئێستادا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن له‌سه‌دا 5 نابێت ئه‌م ڕێكاره‌یش مه‌ترسیدارتره‌ له‌ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌یه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌زیادبوونی پێشبینیكراوی ژماره‌ی توشبووان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زیادبوونی توشبووان پێویستی به‌زیادبوونی قه‌روێڵه‌كانه،بۆیه‌ وه‌زاره‌ت قه‌روێڵه‌ی پێویستی هه‌یه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا".
    ئاماژه‌یشی دا"ژماره‌ی تاقیگه‌كانیش بۆ زیاتر له‌50 تاقیگه‌ زیادی كردووه‌،وتوانای دیاریكردن له‌ئێستادا باشه‌،له‌گه‌ڵ دابینكردنی چاره‌سه‌رییه‌كان،وهه‌روه‌ها تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان وپزیشكه‌كانمان خاوه‌ن شاره‌زایین دوای 10 مانگ له‌سه‌وداكردن وهه‌ر زیاده‌یه‌كی پێشبینیكراو".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ره‌كان بووه‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو،به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مانگی چواره‌م وپێنجه‌م،كاتێك چاره‌سه‌ره‌ییه‌كان له‌چوارچێوه‌ری ژماره‌یه‌ك ده‌رمان بوو،ئه‌م حاڵه‌ته‌یش هه‌مان شێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بوو،به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه‌وه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"جیهان ده‌زانێت چۆن سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه‌ بكات".
    له‌باره‌ی ده‌وامی خوێندكارانی قوتابخانه‌ وزانكۆكان،ڕوونیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌ته‌كه‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كانی داناوه‌ وڕه‌وانه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وپه‌روه‌رده‌ی كردووه‌،وداوامان له‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ كرد پلانه‌كانیان به‌هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێنماییانه‌ دابنێن".
    ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو"ڕێنماییه‌كان كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ دانراوه‌ برتییه‌ له‌ده‌سته‌به‌ركردنی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌ستنی ده‌مامك،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت هیچ قه‌ره‌باڵغییه‌ك له‌هۆڵ وسه‌كۆی زانكۆ وقوتابخانه‌كان به‌دی بكرێت".
    له‌باره‌ی چاودێركردنی شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان وه‌ك خواردنگه‌ ومۆڵه‌كان جه‌ختیكرده‌وه‌ له"‌گرنگی هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وتیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی،بۆ چاودێریكردنی دووكان وخواردنگه‌ وقاوه‌خانه‌ وباخچه‌كان،وگرتنه‌به‌ری بڕیاری داخستن بۆ هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپاراستن نه‌بێت كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ دابه‌شكراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و سێكته‌رانه‌ی بڕیاری كردنه‌وه‌یان دراوه‌".