به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڕیاریدا هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شوتی و كاڵه‌كى بۆ ناوخۆی وڵات قه‌ده‌غه بكات.
حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"له‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاته‌كانی محه‌مه‌د خه‌فاجى وه‌زیری كشتوكاڵ، بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی شوتی وكاڵه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه.
وتیشی، " ماوه‌ی 10 ڕۆژ مۆڵه‌ت به‌و بازرگانانه ده‌درێت كه ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌ختیان وه‌رگرتوه و به‌شێكی دیكه‌شیان به‌رهه‌مه‌كانیان كڕیوه و چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ن".
سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆ بكرێت
نایف باسی له‌وه‌شكرد، سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆ بكرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ساڵنامه‌ی كشتوكاڵی ره‌چاو بكرێت و هاوسه‌نگی نرخ له بازاڕه‌كان ره‌چاو بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی".