مه‌لا ته‌لاڵ:هێچ نیازێك نیه‌ بۆ چاپكردنى دراوى نوێ‌ بۆ نه‌هێشتنى كورتهێنانى موچه‌

ناوخۆ
  • 27-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە،ڕەتیکردەوە خواستێک لای بانکی ناوەندی عێراق ھەبێت ،بۆ چاپکردنی دراوی نوێ ،دووپاتیشیکردەوە مووچەی فەرمانبەران دەستەبەرە،ھەروەھا ئاماژەیشیدا حکومەت چارەسەر تری ھەیە ئەگەر بێت یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی لەپەرلەمان پەسەند نەکرێت،یاخود کەمبکرێتەوە یان بەپێی پێویست نەبێت.
    مەلا تەڵال لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)،ڕایگەیاند"ئەو ھەواڵانەی باس لەخواستی بانکی ناوەندی دەکەن بۆ چاپکردنی دراوی نوێ ،ھەواڵی نادروستن،چونکە بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەختێنەیی بانکی ناوەندی ،بەڕێوەبردنێکی ڕوونە وئامانجی پاراستنی نرخی خەرجکردنە"،جەختیشیکردەوە" مووچەی فەرمانبەران دەستەبەرە".
    وتیشی"یەکێک لەبڕیارە گرنگەکانی ئەمڕۆی  ئەنجومەنی وەزیران ،بڕیاردانە بەڕەوانەکردنی پرۆژەی ھەمواری  یاسایی دەزگای شەھیدان بۆ ئەوەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو ووادەکانی دوای بگرێتەوە"،
    ئەوەیشی خستەڕوو"بڕیارەکە پێویستی بەھەموارکردنەوەیە بۆ ئەوەئ  کەسوکاری قوربانیانیش بگرێتەوە".