کەعبی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی یاسای کورتھێنانی دارایی

  • 27-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن کەعبی جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،سەرپەرشتی  کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی یاسای کورتھێنانی دارایی.
     
    فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كه‌عبى سەرپەرشتی  کۆبوونەوەیەکی گرنگى کرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى بۆ تاوتوێکردنی یاسای کورتھێنانی دارایی".