به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده ئه‌منیه‌كان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ورده‌كارى روداوى ساڵیادى خۆپیشاندانه‌كانی تشیرین ئاشكرا ده‌كات.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى یوو یهحیار ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، و ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانمان به هێمنى و ژیرانه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا مامه‌ڵه‌یان كردوه، 141 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمبی ده‌ستیدا گیراوه.
له‌لای خۆشیه‌وه، یه‌حیا ره‌سوڵ به‌گوێره‌ی به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان دانرابو، هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكرد، بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران و موڵكی گشتی و تایبه‌ت.
وتیشی:"سه‌دان بۆمبی ده‌ستی ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كراون و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌یان كه‌س له هێزه‌كان برینداربون".
یه‌حیا ره‌سوڵ داواشی له خۆپیشانده‌ران كرد، هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان چۆڵ نه‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ،هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی گروپێكی دیكه‌ی چه‌كداری ئاشكراكرد كه هێرشیانكردبوه سه‌ر كارمه‌ندانی پزیشكی، راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ده‌نگۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران.
هاوكات ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند، 1500 هێرشی بۆمبی ده‌ستی ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كراوه، هه‌ندێك دوكانیش له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تاڵانكراون، وتیشى"ئیمه پابه‌ندین به رێنماییه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له پاراستنى گیان و ماڵى هاوڵاتیان.
لاى خۆیه‌وه سه‌یف ئه‌لبه‌در،وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ،رایگه‌یاند له میان خۆپیشاندانه‌كان پێشوازیان له 200 بریندارى هێزه ئه‌منیه‌كان كردووه ".