به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند،8500 په‌نابه‌رى فه‌له‌ستینى له به‌غدا هه‌یه و زۆربه‌یان له كۆمه‌ڵگاكانى نیشته‌جێ بوون ده‌ژین.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئیڤان فایه‌ق جابرو چاوى كه‌وت به ئه‌حمه‌د عه‌قڵ و شاندێكی یاوه‌ری، له دیداره‌كه‌دا باسیان له كۆی ئه‌و بارودۆخ و گرفتانه كرد كه ڕوبه‌ڕوی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له عێراق و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرد، هه‌روه‌ها گفتوگۆ و تاوتوێكردنی یاسای تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستین كرا، كه له ڕوی ماف و ئه‌ركه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاروباریان ده‌كات و ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی به‌رده‌میان ڕونده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت و خه‌ڵكی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌وه‌ستن له‌به‌رگریكردن له‌مافه‌كانیان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ئێستادا 8500 په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌ستینیش له عێراقدان و زۆربه‌یان له ناوه‌ڕاستی به‌غدا نیشته‌جێن.
ئیڤان فایه‌ف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لیژنه‌یه‌كیان بۆ خه‌مڵاندنی پێداویستی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی و سوری و پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست پێكهێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ش له دۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین".
لای خۆیه‌وه ، باڵیۆزی فه‌له‌ستین ئه‌حمه‌د ئاقڵ داوایكرد یاسای په‌نابه‌ران و یارمه‌تیدانیان له هه‌مو ئاسته‌كاندا خێراتر بكرێت.