به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مان، پرسى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌ردو پارێزگاى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا یه‌كلاده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌ریم له لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی بۆچونی جیاوازی نه‌ته‌وه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا سه‌باره‌ت به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌مینه‌كانیش هۆكاری سه‌ره‌كین له‌و دو پارێزگایه كه نه‌گه‌نه رێكه‌وتن.
وتیشی:"دانیشتنی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری ناوچه بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا ده‌كات، بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ش درێژ ناكرێته‌وه و بۆ دانیشتنه‌كانی دیكه‌ش دواناكه‌وێت".