به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، عێراق خواستی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ ئاستێكی به‌رزتر له ئاستی ئێستا.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كازمی پێشوازی له ئه‌لیكسانده‌ر لافرنتیڤ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕوسیا و شاندێكی یاوه‌ری فه‌ریقی یه‌كه‌م میخائیل میزینتسیڤ سه‌رۆكی ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا كردوه".
لاى خۆیه‌وه" ئه‌لیكسانده‌ر لافرنتیڤ سڵاوی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی روسیای به مسته‌فا كازمی گه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ركردایه‌تی روسیا به چاوێكی گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته باشترین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات".
له‌دیداره‌كه‌ی كازمی و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له ئاستی جیاجیادا كراوه، هه‌روه‌ها باسی شیوازه‌كانی هاوكاری له بواری سه‌قامگیری ناوچه‌كه كراوه، به پێی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای حیكمه‌ت و دیالۆگ بنیات نراون .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كراوه له شه‌ڕی دژی تیرۆر كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باس له هاوكاریكردن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كرا له ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبونیان، هه‌روه‌ها دروستكردنی كه‌ش و هه‌وای گونجاو كه ڕێگربێت له گه‌ڕانه‌وه و بڵاوبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بو.
سه‌رۆك وه‌زیران نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕوسیای دڵنیاكرده‌وه، " عێراق خواستی هه‌یه له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و روسیا له‌واقیعی ئێستای ئه‌و گه‌وره‌تر بكه‌ن".