دوو تیرۆرست لەئەنبار دەستگیرکران

ئەمنی
  • 26-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌سنگیركردنى دوو تیرۆرستى له‌ ئه‌نبار راگه‌یاند.
     
    ڕه‌سوڵ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر توانى دوو تیرۆرست له‌ پاشماوه‌كانى داعش له‌ كه‌رتى گه‌رمه‌ى باكورى رۆژهه‌ڵاتى شارى فه‌لوجه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك وهه‌وڵێكى زانیارى گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن هه‌واڵگیرى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌نجامدرا".