به‌غدا-اه‌ع
دەستەى ده‌ستپاكى داواى هەڵگرتنى مافى پارێزبەندى ئەندامێكى پەرلەمان دەکات بەهۆى ئەوەى بەپێچەوانەی ڕێنماییەکان مامەڵەى بە پارەوە کردووە.
له راگه‌یاندراوێكى ده‌سته‌كه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه دەستپاكى داوای هەڵگرتنى مافى پارێزبەندى په‌رله‌مانتارێك كردووه به‌پێى ئه‌حكامى ماده‌ى 315 وەک رێگەخۆشکردن بۆ راپێچکردنى بۆ بەردەم دادگا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى داواکەى دەستەکە ئەوەیە ئه‌و په‌رله‌مانتاره بەپێچەوانەى رێنماییەکان مامەڵەى بە پارەى موچەوە کردووە کە بڕەکەى دەگاتە (400) ملیۆن دینارى مانگانە، ئەوکاتەى کە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا بووە.