بهغدا-اهع
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران، رایگەیاند كە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممە لە بەغدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بوون، بۆ یادكردنەوەی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩.
كازمی ئهمڕۆ دوشهممه ،له تویتێكدا سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی كە دوێنێ یەكشەممە بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرین،كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه ،رایگهیاند:"
"خۆپیشاندانەكانی دوێنێى بەغدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بوون، بۆ یادكردنەوەی یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرین.
راشیگەیاندووە "زۆربەی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان پابەندبوون و نیشتمانپەروەریی خۆیان سەلماند، لەگەڵ ئەوەیشدا هێرشكراوەتە سەر هێزە ئەمنییەكان كە دانیان بەخۆیاندا گرتبوو و قوربانییان داوە".