به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رده‌وامه له وتوێژه‌كانى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنى هه‌ردو پارێزگاى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و ئه‌و ناوچانه‌ى له میان مادده‌ى 140ى ده‌ستورن.
په‌رله‌مانتار رێبوار هادى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى نه‌دا له‌سه‌ر دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و ئه‌و ناوچانه‌ى میان
مادده‌ى 140ى ده‌ستورن ، و چه‌ندین پێكهاته و ئاینزای تێدایه".
وتیشى " دابه‌شكردنى بازنه‌كانى ئه‌و ناوچانه كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر كورسى پێكهاته‌كان"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" وتوێژ و گفتوگۆى نوێنه‌رى پێكهاته‌كان به‌رده‌وامه به‌بێ گه‌یشتن به ئه‌نجام".
هادى باسی له‌وه‌كرد" سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوو ڕۆژ مۆڵه‌تى به‌لایه‌نه سیایه‌كان به‌خشیوه بۆ ته‌واو كردنى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان"، جه‌ختیكرده‌وه" یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه پشت به لێكتێگه‌یشتنى نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌به‌ستێت".
له لاى خۆیه‌وه د. طه حه‌مه‌د ئه‌مین جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر لێكتێنه‌گه‌یشتنى لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌باره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان"
ئه‌مین به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند" لایه‌نه كوردستانیه‌كان له وتوێژ و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بى و توركمانه‌كانه‌وه بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى پرسى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن تاوه‌كو ئێستاش نه‌گیشتوینه‌ته رێكه‌وتنى كۆتایى".