به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختیكرده‌وه كه سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى له ئاماده باشیدایه بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ بریندارانى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان.
سه‌یف ئه‌لبه‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌ت ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند كه :"کارمەند و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی سەر بە وەزارەتەکەیان بەشێوەیەکی بەردەوام لەئەرکدابون و هەستاون بە گواستنەوە و چارەسەرکردنی بریندارانی گرژییەکان لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، جەختیش کراوەتە سەرجەم دەزگاکانی تەندروستی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وەزارەتی تەندروستی بەردەوامه لە چارەسەر و پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا و خزمەتگوزارییەکان لە ناوەندی چارەسەری توشبوان".