كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى پاراستنى ئاشتیانه‌ى خۆپیشاندانه‌كان

ناوخۆ
  • 25-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، فەرماندەیى ئۆپراسیۆنه‌كانى بەغدا و ئۆپراسیۆنه‌ هاوبەشەكانى بەسەركردەوە و جەختیكردەوە، ئەركى هێزە ئەمنییەكان پاراستنى خۆپیشاندەران و مافەكانیانە لە دەربڕینى بۆچونەكانیان.  
     
     
    نوسینگەى مستەفا كازمى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەرۆك وەزیران و فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان سەردانى بارەگاى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبەشەكان و ئۆپراسیۆنى بەغدا و پۆلیسى فیدراڵى كردوە".  
     
    ڕونیشكراوەتەوە، سەردانەكە بۆ دڵنیابونەوە لە ئەداى هێزە ئەمنیەكان بووە لە پاراستنى خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانەكانى ئه‌مڕۆ و جەختى لەسەر ڕێنماییەكانى پێشوى كردوەتەوە لەسەر هەڵوێستى پیشەییانە و پابەندبون بە ئەركە دیاركراوەكانەوە.  
     
    وتیشى، ئەركى یەكەمى هێزە ئەمنیەكان پاراستنى خۆپیشاندەران و مافەكانیانە لە ئازادى ڕادەربڕین و لەهەمان كاتدا گرنگى پاراستنى ئاشتى خۆپیشاندانەكان و پاراستنى هێزە ئەمنیەكان كە سەرقاڵى ئەركەكانیانن.  
     
    كازمى لە سەردانەكەیدا بەدواداچونى بۆ ڕێوشوێنەكانى هێزە ئەمنیەكان بۆ پاراستنى سەلامەتى خۆپیشاندانەكان و خۆپیشاندەران كردووە، ئەوەش سەرەڕاى پارستنى موڵك و ماڵى گشتى و تایبەتى.