بهغدا-اهع
موقتهدا سهدر رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ژمارەیەک کەسی گێرهشێوێن هەوڵ دەدەن شۆڕشی ئاشتیخوازنەی گەل بەرەو توندوتیژی بەرن، بۆیە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن ئاسایش بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کەسیاسەتی دەرەکی جێبەجێ دەکەن.
سهید سهدر،ئهمڕۆ یهكشهممه، لەپەڕەی تایبهتى خۆی لەتویتەر كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"بەکرێگیراوان و ئاژاوەگێڕان" کە لەدەرەوە پشتگیرییان دەکرێت هەوڵی تێکدانی شۆڕشی ئاشتیخوازنەی عێراق دەدەن، بەتایبەت دوای ئەوەی داوا لە هێزە ئەمنییەکان کراوە بەبێ چەک پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆیە پێویست دەکات حکومەت رێگە لەتێکدانی ئارامی بگرێت و هەروەها دەبێت رێکاری گونجاو بۆ پاراستنی شکۆی دەوڵەت بگرێتەبەر، بەپێچەوانەوە دەبێتە بەشێک لەو پلانەی کە لەدەرەوە ئامادەکراوە.