ڕه‌سوڵ:برینداربوونى 32 كارمه‌ندى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ پاراستنى خۆپیشانده‌رانى به‌غدایان له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو

ئەمنی
  • 25-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان ئاشكرایكرد، گروپێك كە لەسەر خۆپیشانده‌ران  هەژمار دەكرێن نارنجۆك دەستیان گرتوەتە هێزە ئەمنیەكان و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و 30 ئەندامى ئەو هێزانە بریندار بوون و بەردەوامیشین لەو كارەیان.  
     
    یەحیا ڕەسوڵ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" گروپێك كە لەسەر خۆپیشاندەران هەژمار دەکرێن ڕومانەى دەستیان گرتوەتە ئەو هێزە ئەمنیانەى كە بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران لە بەغدا ڕاسپێردراون".  
    ڕونیشیكردوەتەوە، بەهۆى ئەو كارەشیانەوە دوو ئەفسەر و 30 ئەندامى فەوجى فریاكەوتنى دوو بریندار بوون، تائێستاش ژمارەیەك لەو گروپە بەردەوامن لە هەڵدانى نارنجۆكى دەستى و مۆلۆتۆف بۆ هێزە ئەمنیەكان بەتایبەتى لەسەر پردى جمهوریى و پردى سنك.  
     ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزە ئەمنیەكان بەردەوام دەبن لە پاراستنى خۆپیشاندەران و ڕێنماییەكانى دان بەخۆدا گرتن، ئەوەش سەرەڕاى ئەو دەستدرێژیانەى دەكرێتە سەریان.