كازمى داوا له‌ عێراقیه‌كان ده‌كات چركه‌یه‌ك بێ ده‌نگى راگرن بۆ گیانى شه‌هیدانى تشرین

ناوخۆ
  • 25-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،داواى له‌سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان كرد چركه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگى بوه‌ستن بۆ گیانى شه‌هیدانى تشرین.
     
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لاڵ وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌رۆك وه‌زیران داواى له‌سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان كرد چركه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگى بوه‌ستن بۆ گیانى شه‌هیدانى تشرین،له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ، له‌ كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ،هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى كه‌ خۆپیشاندران داوایان كردووه‌ له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر".