ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرست له‌ به‌غدا

ئەمنی
  • 25-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    ئاژانسی هەواڵگری، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە دوو "تیرۆریستى  داعشیان لە دوو هەوڵی جیاوازدا لە بەغداد دەستگیرکردووە.
    ئاژانسه‌كه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگرییمان پێگەیشت لەلایەن هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری سەربە بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی بەغدا ، لە دوو چالاکی جیاوازدا دوو چەکداری داعشمان لە ناوچەی مه‌نسور و دۆرەی بەغداد دەستگیرکرد یه‌كێكیان سه‌ر به‌ فیرقه‌ى فورقانه‌".
     
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دوو دەستگیرکراوە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون بەهۆی ئەوەی ئەو دوو چەکدارە ئەندامێتییان هەبووە لە ڕێکخراوی داعشدا".
     
    لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا ئەو دوو دەستگیرکراوە دانیانناوە بە لایەنداری و ئەندامێتییان لە ڕێکخراوی داعشدا و بەشدارییان لە هەندێک لە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەدا دژی هێزە ئەمنی و هاوڵاتییان، ئیستا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە بەمەبەستی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەگەڵیاندا.