به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وزاریی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد، كه تایبه‌ت بو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پاراستنی خۆپیشاندانه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، كه تایبه‌ت بو به تاوتوێكردنی ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی خۆپیشاندان .
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی بۆ ئاسایشی نیشتمانی جه‌ختی له‌سه‌ر له‌سه‌ر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه كرده‌وه به‌پێی ئه‌و ئازادیانه‌ی له‌ده‌ستوردا هاتون، راشیگه‌یاند، ده‌بێت له خۆپیشاندانه‌كاندا موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه‌خۆپیشاندان یان تێیدا ئه‌نجامده‌درێت پارێزراو بن.
به‌پێ راگه‌یاندراوه‌كه باس له‌وه‌كراوه" سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت به‌گیانی هاوكارى به‌رز و پیشه‌یی و لێهاتویه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و خزمه‌تگوزاری پاراستنی هه‌موان دابین بكه‌ن، هه‌ر جۆره هێرشێك بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌گرنگی پابه‌ندبونی خۆپیشانده‌ران به‌خۆپیشاندانی ئاشتیانه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا كرد كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆپیشانده‌ران بگاته شوێنی مه‌به‌ست و ئه‌وپه‌ڕی پاراستنی منداڵ و ئازادی ڕاده‌ربڕین دابین بكات.