فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی كەركوك: لەسەدا 70 ئاوارەكان گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان

  • 30-01-2018, 00:00
  • +A -A

    كەركوك – ا ه ع فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی كەركوك رایگەیاند لە سەدا 70ی كۆی ئاوارەكان گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان. لای خۆیەوە عەمار سەباح بەرێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: نزیكەی لەسەدا 70ی ئاوارەكان كە لە پارێزگای كەركوك نیشتەجێبوون گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانیان دوای رزگاركردنی لە تیرۆریستانی داعش و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری لەو ناوچانە. عەمار سەباح ئاشكراشیكرد ژمارەی ئاوارەكان كە لە پارێزگای كەركوك نیشتەجێبوون لە ساڵی 2014 دا گەیشتبووە نزیكەی 112 هەزار خێزان كە لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار و حلە و دیالەوە روویان لە كەركوك كردبوو، وتیشی هاوكارییە مرۆییەكان تا ئێستا بۆ كەمپەكان بەردەوامە چونكە تا ئێستا ژمارەیەك ئاوارەیان تێدا ماوە.