هه‌ولێر-اه‌ع
لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چه‌ند بریارێكى ده‌ركرد كه په‌یوه‌ندى هه‌یه به گه‌شتكردن و خولى نۆپى پێ و گردبوهنهوهكانهوه هه‌یه.
لیژنه‌كه له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" لیژنه‌كه بریارى داوه گه‌شتكردن له هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران و توركیا له رێگاى ده‌روازه‌كان وه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ده‌بێت به مه‌رجێك ناوه‌ندى پشكنینى كۆرۆنا له ده‌روازه‌كان هه‌بێت".
ئاماژه به‌وه‌كراوه"ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان نه‌گه‌تیڤ ده‌رده‌چێت تواناى گه‌شتكردنیان نیه هه‌روه‌ها ناتوانن بێنه نێو هه‌رێمه‌وه جگه له هاوڵاتى عێراقى".
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه " خولى تۆپی پێى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه بهبى هانده‌ر".
هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به گردبونه‌وه‌كان نادرێت(پرسه -سه‌ردانیكردنى سه‌ر قه‌بران- بۆنه و ئاهه‌نگ) به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى گردبونه‌وه‌كان بكات به‌بڕى دوو ملیۆن دینارى عێراقى پێبژاردنی پێ دەکرێت.