بهغدا-اهع
وەزارەتی ناوخۆ،ئهمڕۆ شهممه،رایگهیاند كە پەیوەندییان لەگەڵ رێكخەران و چالاكوانانی خۆپیشاندانەكەی سبەی یەكشەممە هەیە و ئاماژە بەوەیش دەكات كە پلانێكی تۆكمە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران و دامەزراوەكانی گشتیی و تایبەت داندراوە.
لیوا خالید مەحننا گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" ئەوەی خۆپیشاندانەكانی سبەی یەكشەممە لە خۆپیشاندانەكانی رابردوودا جیا دەكاتەوە، ئەوەیە لێكتێگەیشتن و پەیوەندیی لە نێوان لایەنی ئەمنی و رێكخەران و چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی سبەی یەكشەممەدا هەیە، جگە لەوەیش هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی دەبێت خۆپیشاندانەكانی سبەی یەكشەممە بە ئاشتیی و شارستانی ئەنجام بدرێن".
وتیشى "لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی، فەرماندە ئەمنییەكان پلانی تۆكمەیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و دامەزراوەكانی گشتیی و تایبەت داناوە".