سەرۆک کۆمار:عێراق سوورە لەسەر وڵاتێکی تەواوی سەروەری

  • 24-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غد-اه‌ع

     
     
    سەرۆک کۆمار وێڕای پیرۆزبایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات زامنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنی داھاتوو دوور لە ساختەکاری بکرێت
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، وێڕای پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی رێکخراوەکە رایدەگەیەنێت پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان درێژەیان هەبێت بۆ بەگژداچوونەوە و بنبڕکردنی سەرچاوەکانی دارایی تیرۆر لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
     
    سەرۆک کۆمار دووپاتیشیکردەوە عێراق هەنگاودەنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی بەتاڵانبراو و راوەدونانی گەندەڵکاران لەپێناو وشکردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆر و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان.
     یٔاماژەی بەوەشکرد کە  پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکار بێت بۆ زامنکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژادنی داهاتوو دوور لە ساختەکاری و فروفێل. 
     
     روونیشیکردەوە گەنجانی عێراق چاویان لە سازدانی گۆڕانکارییە کە لەگەڵ خواستی یٔەوان یەکبگرێتەوە و سەردەمی یٔازار و نەھامەتییەکانیان  تێبپەڕێنێت و سود لە سامان و خێروبێری وڵاتەکەیان ببینن لە رێگەی حکومڕانیەکی دروست.
     
    ساڵح"داوای درێژەپێدانی پشتیوانی نێودەوڵەتیشی بۆ عێراق کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا. 
     
    یٔەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمارە: 
     
    بەڕێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان یٔەنتۆنیۆ گوتریش گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە یٔێوە و لە تەواوی ستافی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەم بەبۆنەی 75 مین ساڵیادی دامەزراندنیەوە. 
     
    یٔەمڕۆ عێراق وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووەکان پشتیوانی یٔەو بەها و پرەنسیپانە دەکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو چەسپاندنی یٔاشتی جیهانی بەرزی کردوونەتەوە، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له‌ ده‌ستپێکردنی دیالۆگ له‌ پێناو کەمکردنەوەی گرژیی و رێگریکردن لە ناکۆکییەکان و پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ.
     
    هاوکات عێراق جەخت لەو رۆڵە پێشەنگەی رێکخراوەکە دەکاتەوە کە لەیەکخستنی بەرژەوەندی وڵاتانی یٔەندام دەیبینێت، لەپێناو  پتەوکردنی هەوڵەکان بە یٔاڕاستەی بەدیهێنانی یٔامانجە هاوبەشەکان کە خزمەت بە تەواوی گەلانی جیهان بکات.
     
    لەم ساتەوەختە قورسەدا کە جیهان رووبەڕووی کۆڤید 19 بووەتەوە بە هەموو لێکەوتە تەندروستی و یٔابووری و کۆمەڵایەتیەکانیەوە، هیواخوازم یٔەمە دووبارە ببێتە مایەی سەرنجدان لەگرنگی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان و یٔەو رۆڵە یٔیجابیەی  رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە رووبەڕووبونەوەی پەتای کۆرۆنادا دەیبینن. 
     
    یٔەمڕۆ جیهان لە بەردەم یٔاسته‌نگی دیکەدایە، کە لەپێشترینیان تیرۆرە و عێراق یٔەزمونێکی تاڵی لەگەڵدا هەیە، بەڵام بە یەکریزی گەل و تێکڕای هێزە یٔەمنییەکان  و بە پشتیوانی هاوپەیمانان و دۆستەکان توانیان گورزێکی کەمەرشکێن لە تاقمی داعش بوەشێنن، بەڵام هێشتا جەنگی دژ بە تیرۆر بەردەوامە و پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان درێژەیان هەبێت بۆ بەگژداچوونەوە و بنبڕکردنی سەرچاوەکانی دارایی تیرۆر لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەو پێیەی یٔابووری سیاسی توند و تیژی و تیرۆرە، یٔێستاش عێراق سه‌رقاڵی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی بەتاڵانبراو و راوەدونانی گەندەڵکارانه‌.
     
    لێرەوە جارێکی دیکە داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەین درێژە بە پشتیوانیکردنی گەلی عێراق بدەن لە بەرەنگاربوونەوەی یٔاستەنگەکاندا، هاوکات هەڵبژاردنێکیشمان لە بەردەمە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان زامنی پاک و بێگەردی و یٔیرادەی سەربەخۆی هاووڵاتیانی بکات دوور لە ساختەکاری و فروفێل، هەروا گەنجانی عێراق چاویان لە سازدانی  گۆڕانکارییەکه‌ لەگەڵ خواستی یٔەوان یەکبگرێتەوە و سەردەمی یٔازار و نەھامەتیەکانیان تێبپەڕێنێت و بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاوبنێن کە هاووڵاتیان تیایدا سود لە خێروبێری وڵاتەکەیان ببینن لە رێگەی حکومڕانییەکی دروست و دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری تەواو کە ببێتە مایه‌ی یٔەوەی وڵات خاڵی بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی هاوبەشی گەلان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا، نەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە و ململانێکان.
     
    جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەم بەبۆنەی  75 مین ساڵەی دامەزراندنیەوەو بەو پەڕی شکۆشەوە یادی سێرجیۆ دیمیلۆ نوێنەری سکرتێری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەکەینەوە کە بەدەستی تیرۆری گیانی سپارد، هەروا یٔەو کارمەندانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هاوشانی عیراقییەکان گیانی خۆیان بەختکرد، یٔیرادەی یٔەوان زۆر بەهێزتر بوو لە پلانی تیرۆرستان کە مەرامیان پەکخستنی کاروانی یٔاشتی و یٔازادی بوو. 
     
    بەرھەم ساڵح 
    سەرۆک کۆماری عێراق