ده‌ستپاكى:راگرتنى موچه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌ستۆى دارایى خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه‌

ناوخۆ
  • 24-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-ه‌ع

     
     
    دەستەی دەستپاكی ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگەیاند، موچەی ئەو پەڕلەمانتار و بەرپرسە حكومیانەیان راگرتوە كە  ئامادەنەبون فۆڕمی دارایی پڕبكەنەوە. ئاشكراشیكرد، تاكو ئێستا 94٪ی پەرلەمانتاران فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.
     
    موعته‌ز به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى پاراستن له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی به‌ رۆژنامه‌ى سه‌باحى راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌" هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و سەرجەم وەزیرەكان جگە لە وەزیری دارایی و پەیوەندییەكان فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.
     
    ئاماژەی بەوەشكردوە، موچەی ئەو پەڕلەمانتار و بەرپرسە حكومیانەیان راگرتوە كە  ئامادەنەبون فۆڕمی دارایی پڕبكەنەوە، تاكو ئێستاش 94٪ی پەرلەمانتاران فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.
     
    ئەوەشخراوەتەرو، لەحاڵەتێكدا ئەگەر ئەو بەرپرسانە بەردەوام بون لە پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان، ئەوا رێوشوێنی توندتریان لە دژ دەگیرێتە بەر، لە پێش هەمویەوە پێشكەشكردنی سكاڵای ئەنجامدانی تاوان لە دژیان.