ئه‌سه‌دى: خۆپیشانده‌ران پابه‌ندن به‌ یاساكان

ئەمنی
  • 24-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌بدلغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ خۆپیشانده‌ران توندوتۆڵ و پابه‌ندن به‌ رێنمایی  و یاساكان.
     
    ئه‌سه‌دى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" خۆپیشانده‌ران كورى ئه‌م گه‌له‌ن و ده‌ستور مافى ئه‌وه‌ى پێ به‌خشیون كه‌ خۆپیشاندان بكه‌ن"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" خۆپیشانده‌ران له‌و په‌رى تۆندو تۆڵین و پابه‌ندن به‌ یاساكانى ده‌وڵه‌ت".
     
    له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌  ئه‌سه‌دى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ له‌ نێوان ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى و وڵاتانى دراوسێ له‌ باره‌ى ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش ،هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ به‌ چوارچێوه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان".