بهغدا-اهع
لیژنەى دارایى نوێنهرایهتى،ئهمڕۆ ههینى، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لەکۆبونەوەى هەفتەى داهاتوودا لەگەڵ وەزیرى دارایى بەدواداچوون بۆ بڕى قەرزەکانى پێشوو و بڕى قەرزکردن لەداهاتووشدا دەکەن.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند"هیچ بڕیارێکى لیژنەکەیان نیە بۆ تێنەپەڕاندنى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى و بۆچونى ئەندامانى لیژنەکەمان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە جیاوازە، هەیە دژیەتى و هەیە لەگەڵ ئەوەدایە تێپەڕێت".
وتیشى "هەفتەى داهاتوو لیژنەکەمان لەگەڵ وەزیرى دارایى کۆدەبێتەوە بۆ ئەوهى دروستى ژمارەکە بزانرێت کە چەندە پێویستە بۆ قەرزکردن و هەروەها ئاگاى لەچۆنیەتى بەکارهێنانى و هەروەها سەرجەم خەرجیەکان بێت، ئینجا لیژنەکەیان بڕیار لەسەر یاساکە دەدەن".
سەفار ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، پێویستە لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ پڕۆژە یاساکە بکات و لەوەزیرى دارایى تێبگات ئینجا بڕیار بدات، چونکە ئیستا عێراق لەتەنگەژەیەکى ئابوریدایە، فەرمانبەر و خانەنشین و چاودێرى کۆمەڵایەتى و زۆر کاروبارى تر لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە وەستاوە و هەر دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.
ئەوەشى ڕوونکردەوە، تا ئیستا وەزارەتى دارایى بڕى قەرزەکانى نەخستووەتە ڕوو، لەکۆبونەوەکەیاندا داواى بڕى قەرزەکان دەکەن و هەروەها چۆنیەتى بەکارهێنانى قەرزى یەکەم و ئەو میکانیزمانەش کە بۆ قەرزى داهاتوو دەیگرێتە بەر.