بهغدا-اهع
پهراوێزى سهردانهكهى مستهفا كازمى بۆ بهریتانیا ،ئهمڕۆ ههینى، سەردانی مۆزەخانەی بەریتانیای لە لەندەن پایتەختی ئەو وڵاتە کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران له راگەیەنراوێکدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" کازمی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مۆزەخانەکە، ئەو پارچە شوێنەوارانەی بینیوە كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا حكوومەتی بەریتانیا بە فەرمی رادەستی عێراقیان بكاتەوە".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە" ئەو پارچە شوێنەوارانەی کە بڕیارە حكوومەتی بەریتانیا رادەستی حکوومەتی عێراقیان بکاتەوە بە نزیكەی پێنج هەزار پارچە شوێنەوار دادەنرێت، و تاوەكو ئێستا بە گەورەترین پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارەكان دادەندرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە "کە حكوومەت پارچە شوێنەوارێک کە تاتێكی بەردینی سومەرییە وەردەگرێتەوە كە بە پێشتر بە شێوەی نایاسایی بردراوەتە بەریتانیا".