به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی بریتانیا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا له‌بواره جیاجیاكاندا كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بریتانیا، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له كۆشكی شاهانه‌ی كلارێنس له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌ته‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی گه‌شه‌پێدانیان، پێداچونه‌وه‌ی بۆ كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا، له‌بواره جیاجیاكاندا".
له‌و كۆبونه‌ویه‌دا، باس له چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كرا كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی ژینگه بێت.