سه‌رۆك كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى به‌رده‌وامى جه‌نگى دژه‌ تیرۆر

ئەمنی
  • 22-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە،لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد ماكسیم ماكسیموف، باڵیۆزی روسیا لە عێراق. 
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی هاریكاری و كاری هاوبەش كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات، ھەروەھا باس دواین پەرەسەندنە ناوچه‌یی و نێودەوڵەتییه‌کان کرا، ھاوکات جەختكرایەوە لە پابەندبوون بە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ پتەوكردنی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌که"‌.
    ساڵح جەختیكردەوە"لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندرەوی و كەمكردنەوەی گرژییەكان لە پێناو ره‌خساندنی دەرفەتی پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەكە و رێكخستن و كاری هاوبەش بۆ ئەوەی عێراق ببێتە سەكۆیەك بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
     
    لەلای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا"پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق دووپاتكردەوە لە پتەوكردن و سوربوونی پەیوەندییەكان لە تەواوی بوارەكان و فراوانكردنی هاریكاری ئابوری و رۆشنبیری نێوان هەردوو وڵات".