حه‌داد پێشبینى ده‌كات شه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان سازبكرێت

ناوخۆ
  • 22-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف

     
    د. به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ پرۆژه‌ یاساى قه‌رزكردن ده‌خرێته‌ كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو.
     
    حه‌داد له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" داواكاریه‌ك هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ ،له‌باره‌ى بانگهێشتى میته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى ،به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا واده‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بانگهێشتكردنى كازمى بۆ په‌رله‌مان پرسێكى ئاساییه‌ ، و ئه‌وه‌ش له‌باره‌ى باسكردنه‌ ده‌رباره‌ى كارنامه‌ى حكومی،هه‌روه‌ها كارنامه‌ى په‌رله‌مان به‌نده‌ به‌ واده‌ى بانگهێشتكردنه‌كه‌وه‌".
     
    وتیشى"ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ دانیشتنى په‌رله‌مان رۆژى شه‌ممه‌ سازبكرێت،واتا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ داهاتوو و له‌و دانیشتنه‌ش پرۆژه‌ یاساى قه‌رزكردن له‌ میان كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌بێت".