به‌غدا-اه‌ع
سندوقی نیشته‌جێكردنی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، له رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به پێدانی قه‌رزی خانوبه‌ره به هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سندوقی خانه‌نشینی كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند، له رۆژی 23ی تشرینی دووه‌می 2020ه‌وه به‌پێی خشته‌یه‌ك تۆماركردنی داواكاری و جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی خانوبه‌ره ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ر مانگێكیش بۆ پێشكه‌شكردنی مامه‌ڵه‌ی پێدانی قه‌رزی دیاریكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"یه‌كه‌م رۆژی هه‌مو مانگێك، له‌كاتژمێر 8:00ی به‌یانیه‌وه و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سندوقی نیشته‌جێكردنه‌وه داواكاریه‌كان تۆمارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و واده‌یه كه‌وته رۆژی هه‌ینی یان شه‌ممه یاخود پشوی فه‌رمی بو، پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كه له‌كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات".