به‌غدا-اه‌ع
بانكى ره‌شید،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بریارى دا بڕى 10 ملیۆن دینار وەکو پیشینەى هاوسەرگیرى بدەداته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى هاوسه‌رگیرى دووه‌م ئه‌نجام دهدهنبەڵام بەو مەرجەى خۆى و ژنى یەکەمى ئەو پیشینەیەى وەرنەگرتبێت.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕەشید لە ڕاگەیەنراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگەیاند: "بانکەکەیان بڕیاری داوە پێشینەى هاوسەرگیرى بداتە ئەو فەرمانبەرانەى بۆ جارى دووەم هاوسەرگیرى دەکەن، بەڵام بەو مەرجەى خۆى و هاوسەرى یەکەمى پێشتر لە پیشینە سودمەند نەبووبن."
بانکەکە ڕوونیشى کردووەتەوە: "پێشینەکە دەدرێتە سەرجەم فەرمانبەران بەبێ ڕەچاوکردنى شوێنى دانیشتەکەى بەڵام یەک کەفیلى پێویستە کە فەرمانبەرى حکومەت بێت و خزمەتەکەى لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت، بڕى پارەکەش کەوەکو پێشینە پیێدەدرێت 10 ملیۆن دینار دەبێت."