به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر توانى چوار تیرۆرستى له ناوچه جیاجیاكانى كه‌ركوك ده‌ستگیر بكان.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى عێراقى،توانیان سێ تیرۆرست ده‌ستگیر بكه‌ن له هه‌وڵى خۆ ده‌ربازكردن بوون له بۆردۆمانى ئاسمانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دۆڵى زغێتون له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" ئه‌و هێزانه له‌م ئۆپراسیۆنه توانى چه‌ند تونێلێكى چه‌ته‌كانى داعش خاپۆر بكات و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین مادده‌ى ته‌قینه‌وه بگرن".