وەزارەتی ناوخۆ:ھەوڵی تەواوکردنی پرۆژەکانی سیستەمی کامێرەکان دەدەین

ئەمنی
  • 20-10-2020, 00:00
  • +A -A

     
    بەغدا_اەع
     
    وەزارەتی ناوخۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لەڕێگەی سیستمی چاودێریکردنی کامێراکانەوە توانیویانە بەشێکی زۆر لەتاوان و ڕووداوەکان ئاشکرا بکەن، بۆیە لەئێستادا ئەوان بە گرنگییەوە دەڕواننە بەرەوپێشبردنی ئەو بوارە.  
      
    لیوا خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیـاند:"وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت بەگرنگیدان بەتەواوکردنی پڕۆژەکانی سیستمی چاودێری لەڕێگەی کامێراکانەوە لە هەموو ناوچەکانی عێراق".  
      
    ئاماژە بەوەشکراوە، " لەڕێگەی سیستمی چاودێریکردنی کامێراکانەوە توانیومانە بەشێکی زۆر لەتاوان و ڕووداوەکان ئاشکرا بکەین، بۆیە لە ئێستادا بە گرنگییەوە دەڕوانینە بەرەوپێشبردنی ئەو بوارە، چونکە ئەگەرئەو سیستمە نەبوایە پێدەچووە ڕێژەیەکی زۆرلە تاوانەکان بەنادیاری وتەمومژاوی دژ بە کەسانی نادیار تۆمار بکرێت".    
      
     ئەوەشخراوەتە ڕوو، " لێکۆڵەرەکان توانیویانە لەڕێگەی ئەو کامێرانەوە  بەوردی سەرەداوی  تاوانەکانیان دەست بکەوێت و شوێنی حەشاردانی تاوانبارەکانیش بە ئاسانی بدۆزنەوە".