گۆڕان: بایكۆدكردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامدەبێت ئەگەر گۆڕانكاری لە پرۆژە یاسای بودجەدا نەكرێت

  • 29-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران داوایكرد پرۆژە یاسای بودجە بگەرێنرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا چەند بڕگەیەكی بۆ زیاد بكرێت. سەروە عەبدولواحید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند خوێندەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكردووە و ئەوانیش چەند تێبینیەكیان لەسەری هەیە و داوایانكردوە پرۆژە یاساكە بۆ ئەنجوەمەی وەزیران بگەرێتەوە تا گۆڕانكاری لە چەند بڕگەیەكدا بكرێت. وتیشی لەنێوان ئەو بڕگانەی تێبینیان لەسەری هەیە بودجەی هەرێمی كوردستانە و پێویستە گۆڕانكاری تیابكرێت لە ریِژەی %12.6 بۆ %17 زیادبكرێت، ئاشكراشیكرد رەخنەیان لەسەر دیارینەكردنی پشكی پترۆدۆلار بۆ پارێزگای بەسرە خستوەتەروو. سروە عەبدولواحید راشیگەیاند لەسەر بایكۆدكردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبن ئەگەر گۆڕانكاری لە پرۆژە یاسای بودجەدا نەكرێت، داواشیكرد بودجەی پێویست بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە تەرخانبكرێت كە تیرۆریستانی داعش وێرانیان كردوون. هەر لەو لێدوانەیدا سروە عەبدولواحید پێشوازی لە رەوانەكردنی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەنروستی هەرێم كرد لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە و داواشیكرد وەزارەتەكانی تریش لیستی ناوی فەرمانبەرانیان رەوانەی بەغدا بكەن تا موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكرێت.