وەزیری پلاندانان سەرژمێری گشتی دانیشتوانی بۆ ساڵی داهاتو دواخست

ناوخۆ
  • 20-10-2020, 00:00
  • +A -A

     
    بەغدا_اەع
     
    وەزیری پلاندان ،ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی  ئابوری، سەرژمێری گشتی دانیشتوان دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو.  
      
    خالید بەتال، وەزیری پلاندان لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)  کەوتووە ڕایگەیاند : " بەهۆی ئەو بارودۆخە ناڵەبارەی کە لەئێستادا جیهان وعێراق پێیدا گوزەر دەکات پێویست بەوە دەکات هەمووان هەوڵەکانیان یەک بخەن لەپێناو ڕاماڵینی ئاستەنگییەکان و کەمکردنەوەی لێکەوتەی ئەو دوو قەیرانە بۆ سەر کۆمەڵگای عێراق".  
      
    ڕوونیکردووەتەوە، "ڕۆڵی ئامار و داتا لەم دۆخەدا زۆر گرنگە، چونکە دەتوانین لە ڕێگەیانەوە ڕوبەڕوی خێرای قەیران و کێشەکان ببینەوە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابوری، داتا ڕاستەقینەکان دادپەروەری کۆمەڵایەتی فەراهەم دەکەن و ئابوری وڵاتیش دەخەنەوە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی".  
      
    جەختیشیکردەوە " بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابووری وداراییەی کە لە ئێستادا دووچاری عێراق بووەتەوە ناچاری کردووین پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان دوابخەین بۆ ساڵی ئایندە".