بەغدا_اەع
سه‌رۆكی پەرلەمان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح کۆبوونەوە وهەردوولایان تاوتوێی چۆنێتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئەو هه‌نگاوانەیان کرد کە دەبنە مایەی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو.
نووسینگه‌ی راگەیاندنی سه‌رۆكی پەرلەمانی ،ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەیانامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە دیدارێکی نێوان محه‌مه‌د حه‌لبوسی وهادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، تاوتوێی دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌كانی عێراق كراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "هەردوولایان باسیان له‌ڕۆڵی یاسادانان وچاودێری پەرلەمان کردووە له‌قۆناغی داهاتوودا وچۆنێتی ڕاماڵینی ئەو ئاستەنگیانەی کەدووچاری وڵات بونه‌ته‌وه".
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوەکە، سەرۆکی پەرلەمان وهادی عامری، گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان لەبارەی چۆنێتی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هەڵبژاردنەکانیان کردووە بەگوێرەی یاسا نوێیەکە وپەسەندکردنی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی