مالکی و شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ رێزیکردن لە حەشدی شەعبی ڕەتدەکەنەوە

  • 20-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌دا-اه‌ع

     
    شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە
     
    شاندەکەی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا پایتەختی عێراق لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی کۆبووەوە.
     
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،لە راگەیەنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" نوری مالیکی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەعفەر ئیمینکی کرد".
     
    بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق کراوە.
     
    لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا بێڕێزیکردن بە حەشدی شەعبی و قوربانیدانەکانی رەتکرایەوە و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە سووتاندنی بارەگای حزبی و نوێنەرایەتیی سیاسی لە هەر شوێنێک رووبدات، کارێکی سەرکۆنەکراوە.
     
    هەردوو لا داوایان لە حکوومەت کردووە پێویستە ئاسایش و سەقامگیری بسەپێنێت و پارێزگاری لە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت بکات.
     
    هەروەها هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا خوازیاربوون بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و کارکردن بۆ هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتێکی هەڵبژێردراو کە توانای جێبەجێکردنی داواکاریی جەماوەریی هەبێت، هەوڵەکان یەکبخرێن.
     
    شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، جەعفەر ئیمینکی و بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، عەرەفات کەرەم و بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، شوان محەمەد تەها و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ڤیان سەبری و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی لە بەغدا، فارس عیسا.