بەغدا_اەع
بانکى رافیدەین قەرزێکى بەبڕى 60 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەر و هاوڵاتییان و خانەنشینان راگەیاند بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل بە قیست.
بانکەکە ،ئەمڕۆ سێ شەممە،لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند :"سودى قەرزەکە بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل بە قیست لەلایەن بانکەکەوە بە 4% دیاریکراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بانکەکە گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیاکان کردووە بۆ هێنانى نوێترین جۆرى ئۆتۆمبێل، ئەوانەى دەیانەوێت قەرزەکە وەربگرن دەتوانن بچنە لقەکانى بانکەکە بۆ زانینى مەرجەکانى سودمەندبوون.