بەغدا_اەع
هێزە ئەمنییەکان کوژرانى "تیرۆریستێک"یان راگەیاند، لەکاتى هەوڵدان بۆ چاندنى بۆمب لەنێوان کەرکوک و تکریت.
شانەى راگەیاندنی ئەمنى ،ئەمڕۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)رایگەیاند : "هێزێکى فیرقەى پێنجى پۆلیسى فیدراڵى تیرۆریستێکیان کوشتووە کە سەرقاڵى چاندنى بۆمب بووە بۆ بە ئامانج گرتنى فەرماندەى فیرقەکە".
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسە هەوڵیداوە لە نزیک ناوچەى مەهدییەى رێگەى نێوان کەرکوک و تکریت بۆمب دابنێت تا بە کاروانى ئۆتۆمبیلەکانى فەرماندەى فیرقەى پێنجدا بتەقێتەوە.