بەغدا_اەع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی زامنکردنی یٔاستی زانستی زانکۆکان و گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار یٔەمڕۆ دووشەممە، لە بەیانامەیەکدا کە وێنەیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) رایگەیاند:"ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نەبیل کازم عەبدولساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەجتیکردەوە لە پێویستی تەواوکردنی پێداویستییەکانی ساڵی خوێندنی نوێ و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهات و یٔاڵنگارییەکان کە پەتای کۆرۆنا سەپاندویەتی لەبەردەم پەیوەندیکردن و گرتنەبەری باشترین رێوشوێنی خۆپارێزی لە پەتاکە و زامنکردنی یٔەوەی هیچ کاریگەریەک لە یٔاستی زانستی ناکات لەم دۆخەی کە جیهان رووبەرووی دەبێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لەگرنگی بەرزکردنەوەی یٔاستی خوێندنی یٔەکادیمی و زامنکردنی پارێزگاری لە سەربەخۆی خوێندنی زانکۆکان و سودوەرگرتن لە توانا زانستی و خوێندکارە سەرکەوتووەکان و کردنەوەی دەرگای هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و سود وەرگرتن لە یٔەزموون و شارەزاییە نێودەوڵەتییەکان لەو رووەوە لە پێناو یٔەوەی زانکۆکانی عێراق بگەنە یٔاستێک کە بەراوردی دەوڵەتانی جیهان بکرێت.
لەلای خۆیەوە نەبیل کازم عەبدولساحب وەزیری پەروەردە سوپاسی پێشنیارەکانی سەرۆک کۆماری کرد و وردەکاری لەبارەی کار و پلانی داهاتووی وەزەراتەکەی و یٔەو یٔاستەنگانەی کە رووبەڕووی کەرتی خوێندن دەبێتەوە لە وڵات خستەروو.