تڵوبی:دۆسییەی نوێی گەندەڵیمان ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کرد

ناوخۆ
  • 18-10-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع-نور زەیدی
     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنەی دەستپاکی نوێنەرایەتی ئاشکرای کرد دۆسییەی نوێی گەندەڵی پەیوەست بەژمارەیەک وەزارەتەوە ڕادەستی دەستەی دەستپاکی کردووە.
    سەباح تڵوبی ئەندامی لیژنەکە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)،ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕایگەیاند"لیژنەکە لێکۆڵینەوەکردن لەدەیان دۆسییەی نوێی بەجێ گەیاندووە وڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کردووە،وپەیوەستە بەلیژنەی ئۆڵۆمپی ویەکێتی بۆکسینگ وچەند دۆسییەکی دیکەی وەزارەتەکان لەنێویشیاندا کاروکاروباری کۆمەڵایەتی وکارەبا ونەوت وتەندروستی وکشتوکاڵی وکۆمەڵەکانی جووتیاری لەگەڵ دۆسییەکانی پەیوەست بەپیشەسازییە ھایدرۆلیکییەکان ودۆسییەی دیکەی دەرمانی سامەڕا".
    ڕوونیشیکردەوە"ھەندێک لەدۆسییەکان ڕەوانەی دەستەی دستپاکی کران دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان وھەندێکی تر پێویستی بەکاتێکی زۆرە بۆیە بۆ دەستەی دەستپاکی یان داواکاری گشتی بەرزدەکرێتەوە بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوەکردن"،ئەوەیشی وت"زۆربەی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەوانەکران پەیوەستن بەگرێبەستەکان".