کازمی بەشى زۆری کارنامەى وەزارى تەنها لەماوەى پێنج مانگدا جێبەجێکراوە

ناوخۆ
  • 18-10-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
    مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند، بەشى زۆری کارنامەى وەزارى تەنها لەماوەى پێنج مانگدا جێبەجێکراوە.  
      
     
    نوسینگەى لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەستی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانى تشرینى ساڵى ڕابردوو رایگەیاندووە، پێکهێنانى لیژنەکە بۆ گەڕانەوەى بەهاکان بووە بۆ دەوڵەت و مامەڵەکردن بەبەرپرسیارێتى.  
     
    کازمى ئاماژەى بەوەشکردووە،  حکومەت زۆربەى ماددەکانى کارنامەى وەزارى لەماوەى تەنها پێنج مانگدا جێبەجێکردووە، کارەکانى لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکان بەشێکە لەو کارنامەیە.  
     
    وتیشى وەرەقەى سپى چاکسازییان راگەیاندووە، بۆ وەستانى بەهەدەردانى داهاتى گشتى، تا عێراق ببێتە وڵاتێک کە پشت بە پیشەسازیی و کشتوکاڵ ببەستێت.