بەغدا_اەع
لەدوای گەیشتنی بە پارێزگای سەڵاحەدین، مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سەردانی ئەو گوندەى قەزای بەلەدی کرد کە دوێنێ هەشت گەنجی تیدا کوژرا و ڕایگەیاند، دەوڵەت هەیە و دەتانپارێزێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی لە راگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند:"مسته‌فا كازمی به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده باڵا ئەمنییەکان گه‌یشتوه‌ته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین".
هەر لەساتی گەیشتنی بە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕاستەوخۆ سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بە فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە کرد.
کازمی کەسوکاری قوربانییەکانی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، "بۆیە هاتووم بۆلاتان بۆ ئەوەی کە دووپاتی بکەمەوە دەوڵەت هەیە و پارێزگاریتان لێدەکات، بەتاییەتی دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونەی کەبوو بە هۆکاری شەهیدکردنی ژماریەک هاوڵاتی بێ‌تاوان".
کازمی ئەوەشی وتووە: "پەیاممان بۆ ئێوە ئەوەیە کە دەوڵەت دەتانپارێزێت، هزر و بیری هێزە ئەمنییەکان تەنها گیرۆدەی خۆشەویستی نیشتیمان و یاسایە ، بەهیچ شێوەیەک گیرۆدەی کەس ولایەنی دیکە نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیرۆریزم و تاوانباران تەنها یاسا وسزادانیان چاوەڕێیان دەکات، ڕێگە نادەین لە ژێر هیچ ناوێکی تر جارێکی تر بگەڕێنەوە".