بەغدا_اەع
هێزه‌كانی دژه تیرۆر،ئەمڕۆ یەکشەممە، تۆڕێكی تیرۆرستییان له قه‌زای بێنجی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركرد كه له 11 كه‌س پێكهاتوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی لە بەیانامەیەکدا کە وێنەیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگه‌یاند:"به پێی زانیاری ورد و هه‌وڵی چڕ، هێزێكی دژه تیرۆر ، تۆڕێكی تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد كه 11 كه‌س پێكهاتون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیاندا، له‌ماوه‌ی دو كاتژمێردا و له قه‌زای بێجی باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین توانیویانه ئه تۆڕه تیرۆرستیه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و له‌پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكه‌ن.