به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانی فه‌تح،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سوتاندى باره‌گاى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا كارێكى قبوڵ نه‌كراوه
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵى عێراقیه ئه‌خباریه كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا قبوڵ كرا‌و نییه، هه‌روه‌ها ئاڵای كوردستان رێزلێگیراوه و هه‌مو ده‌ستدرێژیه‌ك بۆسه‌ر ئه‌و ئاڵایه كه هێمایه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" له راگه‌یانراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا هاتوه كه ڕێز له هه‌مو باره‌گاكان ده‌گیرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له گه‌لی عێراق و ئێمه ڕێزی لێدهگیرین و ڕێز له ئاڵا و هێما سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گرین، بۆیه به‌هه‌مو جۆرێك سوتاندنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كه‌ین و له‌هیچ كه‌سێكیشی قبوڵ ناكه‌ین".